شارپرێس:
لەناو ئیدارەی یانەی بەرشەلۆنە متمانە دروست بووە، كە لیۆنێل میسی ئەرجەنتینیو یاریزانی یانەكە ناڕوات.
لەكۆتایی وەرزی داهاتوو گرێبەستی یانەی بەرشەلۆنەو میسی تەواو دەبێتو تائێستاش ئەو یاریزانە گرێبەستەكەی نوێنەكردووەتەوە.
بەپێی رۆژنامەی مۆندۆ، میسی نایەوێت یانەی بەرشەلۆنە جێبهێڵێتو دەیەوێت بەردەوام بێت، سەرەڕای نزیكبوونەوەی وادەی تەواوبوونی گرێبەستەكەی.
هەر بەپێی رۆژنامەكە، لەناو ئیدارەی یانە كەتەلۆنییەكەش ئەو متمانە دروست بووە، كە میسی تا كۆتایی ژیانی وەرزشی لەیانەی بەرشەلۆنە دەمێنێتەوە.
هـ ـ ح