باشترین راهێنەرەكانی مێژووی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا

وەرزش

27/05/2020‌ 245 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پێگەی "سكواكا"ی تایبەت بەئامارەكانی تۆپی پێ، لیستی باشترین راهێنەرەكانی موێژووی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەورپای دیاری كرد.

بەپێی لیستەكە، زەینەدین زەیدانی فەرەنسی‌و راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید بە بەدەستهێنانی 65% دەنگەكانی پێگەی "سكواكا" پلەی یەكەمی گرتووە.

هەروەها لەدوای ئەو پیپ گواردیۆلای ئیسپانی‌و راهێنەری یانەی مانچستەر سیتی پلەی دووەمی گرتووە، ئەوەش بەرێژەی 61%.

پلەی سێیەمیش بۆ راهێنەری ئیتالی كارلۆ ئەنچیلۆتی بووە بەرێژەی 55.15%.

هــ ـ ح