رۆناڵدۆ لەراهێنانەكانیش سەرنجراكێشە

وەرزش

27/05/2020‌ 483 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی‌و یاریزانی یانەی یۆڤانتۆس لەراهێنانەكانیش سەرنج راكێشەو جوڵەی سەیر ئەنجامدەدات.

بەپێی گرتەیەكی ڤیدیۆیی، كە لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوبووەتەوە، رۆناڵدۆ لەراهێنانەكانی یانەی یۆڤانتۆس جوڵەیەكی سەرنج راكێشی ئەنجامداوە.

هەر بەپێی گرتە ڤیدیۆییەكە، رۆناڵدۆ بەقاچ تۆپێك هەڵدەداتە، ناو سەبەتەی یاری تۆپی سەلەوەو لەخۆشیدا هاوار دەكات.

ماوەیەكە رۆناڵدۆ گەڕاوەتەوە بۆ ئیتالیاو سەرقاڵی راهێنانەو خۆی بۆ دەستپێكردنەوەی خولی ئیتالی ئامادە دەكات، كە ماوەیەكە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە خولەكە راگیراوە.


هــ ـ ح