هەموو شتێك بۆ فرۆشتن.. كاتێك نەوت هەرزان دەبێت نرخی چەك بەرزدەبێتەوە

مەلەفی تایبەت

27/05/2020‌ 979 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەو ناونیشانەی سەرەوە، گۆڤاری "سفوبودنایا پریسا" راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە دەربارەی هاتنە ناوەوەی چەكی نوێی روسی جۆری ناوازە بۆ ركابەری كردن لەبازاڕی چەكی نێو دەوڵەتیدا.

بەپێی راپۆرتەكە، هەواڵەكان باس لەوە دەكەن، كە دامەزراوەی هەناردەی چەكی روسی "روس ئوبورون ئیكسپۆرت" دەستیكردووە بەبانگەشە كردن بۆ وێستگەی راداری گواستراوە (59N6-TE)  لە بازاڕی جیهانیدا، جگە لەوەی توانای ئەوەی هەیە ئامانجی خێراتر لەدەنگ ئاشكرابكات، كە ئەمەش تایبەتمەندیەكی بەرچاوی ئەم رۆژگارەیە.

هەر بەپێی راپۆرتەكە، چاوەڕوان دەكرێت داواكاری لەسەر ئەو جۆرە رادارە روسیە هەبێت، جگە لەوەی  سیستەمی بەرگری ئاسمانی تر بۆ هەناردەكردن بەرزبووەتەوە. 

هەروەها پێشبینی دەكرێت لە نێو ئەوانەی دەیانەوێت هاوبەشی كلاسیكی بن لەبواری سەربازی تەقەنیدا، وڵاتانی ناوچەی ئاسیا و زەریای هێمنی تێدا بێت، جگە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقا (لەپایزی ساڵی ٢٠١٩دا، وڵاتی میسر راداری ریزونانس-تی كڕی و دووریش نییە هەر یەك لە سعودییەو ئیمارات گرنگی بەم جۆرە رادارە بدەن.

دیارە هەناردەكردنی چەكی جیهانی، لە قەبارەی ئەو پارەیەدا نییە، كە لە نەوت فرۆشتن دەستیان دەكەوێت، لەگەڵ ئەوەشدا بەشێكی زۆر قازانجی تێدایە. 

بەلای روسیاوە، كە بودجەی زۆری لەدەستداوە لەلایەنی نەوتەوە، پێدەچێت فرۆشتنی چەك و فراوانكردنی بازاڕەكەی كارێكی قازانج بەخش بێت.

بە گوێرەی قسەی شارەزایانی پەیمانگەی ستوكهوڵمی نێودەوڵەتی بۆ لێكۆڵینەوەی ئاشتی، ئەمریكا بە شێوەیەكی زۆر كەلێنی بۆ دروست بووە لە فرۆشتنی چەكدا لەم ساڵانەی دواییدا. 

هەناردەی چەكی ئەمریكی بە رێژەی ٢٩% گەشەی كردووە و لە ئێستادا نزیكەی ٣٦%ی چەكی جیهانی دابین كردووە، بەڵام روسیا لێرەدا زۆر جیاوازی هەیە و پاشان هەوڵی ئەوە دەدات ئەگەر وەك ئەویش نەبێت، بەڵام كەلێنەكە كەمبكاتەوە بەلای كەمەوە. 

هەروەها ركابەری لەلایەن چینەوە، كە فرۆشتنەكانی كەمكردووەتەوە (بەمەبەست) بەگوێرەی شارەزاكان ئەمەش لەسەر هەمان سەكۆ لەگەڵ مۆسكۆ لە ناوچەكانی بازرگانی چەك یاری دەكات.

لە ساڵی رابردوودا، روسیا توانیویەتی پارێزگاری لەریزبەندی دووەمدا بكات لە هەناردەی چەكدا، ئەویش بە هۆی بەشێكی گەورە لە گرێبەستەكانی فرۆكەی سو-٣٥، و كۆسیستەمی ئێس-٤٠٠ی دژە فرۆكە، لە هەندێك كاتیشدا زرێپۆشی تی-٩٠، لە ئێستاشدا راداری (59N6-TE)  هاتووەتە سەر.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا