محەمەد خۆشناو: ئەگەر قەدەغەی 3 رۆژی جەژن نەبووایە ڕەنگە ژمارەی توشبووانی كۆرۆنا چەندین هێندەی ئێستا زیاتر بوایە

کوردستان

27/05/2020‌ 744 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
د.محەمەد قادر خۆشناو وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان دەڵێت: تووش بوونی 6 حاڵەت یان 20 حاڵەت لەڕۆژێكدا لەهەرێمی كوردستان، هێشتا لە ئاستی چاوەڕوانكراودان، ئێمە بەحاڵەتێكی وای نابینین كە لە كۆنتڕۆڵ دەرچوو بێت.

قسەكانی محەمەد خۆشناو لەمیانی چاوپێكەوتنێكی دەنگی ئەمریكا بووە، كە دەشڵێت: ئەگەر هاتوو ئەم سێ ڕۆژەی جەژن ئەو قەدەغەی هاتوچۆیە نەبوایە، بەركەوتنەكان زۆر بوایە، ئێمە گریمانەی ئەوە دەكەین لەڕووی زانستییەوە ژمارەی توشببوانی كۆرۆنا لەهەرێمی كوردستان چەندین هێندەی ئێستا زیاتر ببوایە، چونكە بەركەوتنەكان لە ڕۆژی جەژن زۆر دەبوون.

هەروەها دەڵێت: كۆبوونەوەكانی ناو بازاڕ و شەوانی ئیسكان لە هەولێر و سەهۆڵەكە لە سلێمانی، ئەو شوێنە گشتیانە و بەهەمان شێوە لە مزگەوتەكان، مەترسی ئەوانەمان نیشانداوە، بەردەوام بۆ هاوڵاتیانمان باس كردووە، جگە لەوەی ڕێنمایی پێویستمان داناوە.

ماوەیەكە رۆژەنە چەندین حاڵەتی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار دەكرێت، هەر ئەوەش وای كرد، حكومەت سێ‌ رۆژی جەژن وەك قەدەغەی هاتووچۆی تەواوی رابگەیەنرێت.

هـ ـ ح