مباپی بەیانەی لیڤەرپوڵ سەرسامە

وەرزش

28/05/2020‌ 296 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كیلیان مباپی فەرەنسی‌و یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان سەرسامی خۆی بەیانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی نیشاندا.

كیلیان مباپی لەمیانی لێدوانێكی وتی: یانەی لیڤەرپوڵ وەك مەكینە وان‌و یاریزانەكان تەنیا هەوڵی بردنەوە دەدەن.

مباپی وتیشی: ئەو یانەیە راهێنەرێكی گەورەیان هەیەو هەر ئەوەش وای كردووە، ئەو یانەیە لەیارییەكان بەئاسانی بیباتەوەو ئەو ئاستە بەرزەش لەزۆربەی یارییەكان پێشكەش بكەن.

ئەمە لەكاتێكدایە، دەنگۆ هەبوو، كە یانەی لیڤەرپوڵ دەیەوێـت لەهاوینی داهاتوو كیلیان مباپی فەرەنسی‌و یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان بكرێت.

هـ ـ ح