ژمارەیەكی پێوانەیی لەچاوەڕوانی میسیدا

وەرزش

28/05/2020‌ 254 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لیۆنێل میسی چاوەڕوانی دەستپێكردنەوەی خولی ئیسپانی دەكات، بۆ ئەوەی ژمارەیەكی نوێی پێوانەیی مێژووی تر تۆمار دەكات.

لیۆنێل میسی یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە، ئەگەر ئەمساڵ ببێتە گۆڵكاری خولی ئیسپانی ئەوە ژمارەیەكی تر تۆمار دەكات.

میسی ئەگەر ئەمساڵیش گۆڵكار بێت، ئەوە بۆ جاری حەوتەمە دەبێتە گۆڵكاری خولەكە، كە پێشتر لەساڵەكانی 2010، 2012، 2013، 2017، 2018، 2019) گۆڵكار بووە.

میسی بەمساڵ دەتوانێت ژمارەی یاریزانی بەناوبانگ تیلمو زارا تۆمار بكاتەوەو ئەو ژمارە پێوانەییەش بكات بەناوی خۆیەوە.

میسی ئێستا 19 گۆڵی هەیەو بە پێنج گۆڵ لەپێش كەریم بنزیمای فەرەنسی‌و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدریدەوەیە.

هـ ـ ح