كاساتكینا میسی هەڵدەبژێرێت

وەرزش

28/05/2020‌ 798 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كچە یاریزانی تێنسی سەر زەوی داریا كاساتكینای روسی باسی لەتواناكانی لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی‌و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەی كرد.

ئەو كچە یاریزانە بۆ جیاوازی نێوان میسی‌و كریسیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی‌و یاریزانی یانەی یۆڤانتۆس وتی: لیۆ زۆر باشە بچووكەو بەتوانایە، ئەو ئەستێرەیەكی دیارە.

وتیشی: رۆناڵدۆش یاریزانێكی زۆر باشە، بەڵام بتەوێت جیازی ئەو دوانە بكەیت، ئەوە میسی لەئەستێرەیەكی ترەوە هاتووە.

داریا كاساتكینا (23 ساڵ) هاندەرێكی سەرسەختی یانەی بەرشەلۆنەیەو وەك خۆی دەڵێت: سەیری یارییەكانی تۆپی پێ‌ دەكات.

هـ ـ ح