شارپرێس:
توێژەران هیچ ئەنجامێكیان لەسەر كاریگەری ڤیتامین "دی" ناسراو بە "ڤیتامینی خۆر" لەسەر نەخۆشی "كۆڤید ۱۹" بەدەستنەگەیتشووە، لەبەرانبەردا بەردەوامن لە گەران بەدوای دیاریكردنی ئاستی ڤیتامین "دی"و كاریگەری لە چارەسەركردنی نەخۆشییەكانی تر.
زاناكان لە زۆرێك لە زانكۆ و ناوەندە تەندروستییەكانی ئەمەریكا لەگۆڤارەكانی وەك (BMJ, nutration..prevention and health) ئەوەیان رونكردووەتەوە، كە هیچ بەڵگەیەكی پێویستی زانستیان لەسەر كاریگەری ڤیتامین (د) وەك چارەسەری "كۆڤید-۱۹" بەدەستنەگەیشتووە،
زانایان دەڵێن: بەردەوام بڵاوبوونەوەی "ڤایرۆسی SARS-cov-2"و نەخۆشی نوێی "كۆڤید ۱۹" ئەنجامەكان بانگەشە بۆ ئەوەدەكەن، كە بە شێوەیەكی فراوانتر سوود وەربگیرێت لەماددەخۆراكییەكانی ڤیتامین "دی"، نەك وەك پالپشتیكردنێك بۆ لێكۆڵینەوە زانستییەكانی مرۆڤ لەم كاتەدا، بەڵكو وەك هەوڵێك و ئامرازێك دادەنرێت لە ئێستادا، لەگەڵ ئەوەشدا توێژەران بەردەوام دەبن لە لێكوڵینەوەی زانستی بۆ دۆزینەوەی كاریگەری سوودبەخشی ڤیتامین "دی" وەك چارەسەركردنی ڤایرۆسی "كۆڤید ۱۹ "، بەڵام تا ئێستا هیچ ئەنجامێكیان بۆ دەرنەكەتووە.
وەرگێڕان: نیگار ئەنوەر