شارپرێس:
دانا شه‌هید جه‌زا په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عیراق رایگه‌یاند، تا ئێستا به بڕیاری سه‌ركردایه‌تی سیاسی پارتی كاندیدی ئه‌وان بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق د.فوئاد حسێنه و "ئه‌گه‌ر دكتۆر فوئاد یان هه‌ر كاندیدێكی ئێمه، مه‌له‌فی هه‌یه، ئه‌وه یاسا با مه‌له‌فه‌كه‌ی هه‌ڵیده‌نه‌وه".
دانا شه‌هید جه‌زا له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: "ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه دكتۆر فوئاد ڕه‌تكرابێته‌وه، تا ئێستا شتێكی وا نیه به‌رامبه‌ر كه‌سی دكتۆر فوئاد، لایه‌نه سیاسیه‌كانیش به‌فه‌رمی شتی وایان نه‌وتووه، هه‌ندێك په‌رله‌مانتار وه‌كو كه‌سی قسه‌یان كردووه و هه‌ریه‌كه‌و باسی شتێكیان كردووه، به‌ڵام ده‌نگێك هه‌یه كه ده‌وترێت ئه‌و وه‌زیرانه‌ی كه پێشتر له حكومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی بوون، ئه‌وانه كاندید نه‌كرێنه‌وه، ئه‌م ده‌نگه دروست بووه، هه‌ندێك له‌و كه‌سانه باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن، به‌ڵام نه‌بۆته بڕیار، نه بڕیاری سیاسی و په‌رله‌مان و نه بڕیاری لایه‌نه‌كانیش نیه كه پێكه‌وه ئه‌و بڕیاره‌یان دابێت".
ده‌رباره‌ی ده‌نگۆی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی د.فوئاد حسێن له‌لایه‌ن هه‌ندێك لایه‌نه‌وه، ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده‌ی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌ڵێت: "به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و بابه‌ته لای سه‌كردایه‌تی سیاسی پارتییه كه بڕیار ده‌ده‌ن له‌وه ئه‌وه‌ی كه قسه كراوه له‌سه‌ری مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه‌یه كه ئێمه خه‌ڵكی شیاو بۆ شوێنی شیاو هه‌ڵبژێرین، مانای ئه‌وه نییه كه كه‌سێك شیاو بێت، هه‌ڵ نه‌بژێریته‌وه. ئه‌گه‌ر هه‌ركه‌سێك ئه‌زموونی هه‌بێت و شاره‌زاو شیاو بێت جا له هه‌ر لایه‌نێكی سیاسی بێت بتوانێت خزمه‌ت بكات و ده‌وری باشی هه‌بێت ، هیچ ڕێگریه‌ك نییه كه جارێكی تر ببێته‌وه به وه‌زیر. له‌به‌ر ئه‌وه، ئه‌وه پێوه‌رێك نیه كه كاری پێ كرا بێت".
باسی له‌وه‌شكرد: هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كان كاندیده‌كانی خۆیان پێشكه‌ش كردووه به ڕه‌زامه‌ندی خۆیان، واته خۆیان دراسه‌ی ئه‌وه‌یان كردووه كه كێ پێشكه‌ش بكه‌ن، هیچ لایه‌نێك ده‌ستوه‌ردانی نه‌كردووه، "ئێمه‌ش ئه‌گه‌ر بابه‌تێكی یاسایی نه‌بێت و جێی ڕه‌زامه‌ندی نه‌بێت، لای ئێمه‌ش قبوڵكراو نابێت كه لایه‌نه‌كان سه‌ربه‌خۆو به مه‌زاجی كه‌سی كاندیده‌كانی ئێمه ڕه‌تبكه‌نه‌وه به‌ڵام ئه‌گه‌ر بابه‌تێك هه‌بێت و جێی گفتوگۆ بێت به‌دڵنیاییه‌وه ئێمه گفتوگۆی ده‌كه‌ین".
دانا شه‌هید جه‌زا ئه‌وه‌شی وت: "ئه‌گه‌ر دكتۆر فوئاد یان هه‌ر كاندیدێكی ئێمه، مه‌له‌فی هه‌یه، ئه‌وه یاسا با مه‌له‌فه‌كه‌ی هه‌ڵده‌نه‌وه و ئێمه‌ش هیچ كاتێك پاڵپشتی له كه‌سێك ناكه‌ین كه مه‌له‌فی هه‌بێت یان گه‌نده‌ڵی كردبێت، له‌ناو ئێمه‌شدا شتی وا نه‌بووه به‌تایبه‌تی كورده‌كان، هیچ نوێنه‌رێكی كورد تا ئێستا نه‌مان دیووه مه‌له‌فێكی هه‌بێت یان كێشه‌یه‌كی وای هه‌بێت، به‌ڵام ڕه‌تكردنه‌وه‌ی دكتۆر فوئاد وه‌كو كه‌س نییه، داوا ده‌كه‌ن كه وه‌زیرێك دووباره كاندیدنه‌كرێته‌وه كه له‌كابینه‌ی پێشتردا وه‌زیربوبێت".
هه‌روه‌ها وتی: "هه‌ندێك په‌رله‌مانتار هه‌یه وه‌كو كه‌سی به‌رامبه‌ر دكتۆر فوئاد هه‌ندێك مه‌له‌فیان جوڵاندووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه دكتۆر فوئاد موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی ناردووه، ده‌ڵێن دكتۆر فوئاد پێشێلی یاسای كردووه ده‌بوایه پاره نه‌نێرێت بۆ هه‌رێمی كوردستان چونكه هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندنه‌بووه كه ئه‌مه‌ش بابه‌تێكه ڕاست نیه. به‌پێ ی یاسای 10 ی یاسای بودجه هه‌رێمی كوردستان ڕێكه‌وتنێكی هه‌یه له‌گه‌ڵ عێراقدا كه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بنێرێت ڕۆژانه به‌رامبه‌ر 900 تریلیۆن دینار ، ئه‌گه‌ر نه‌ینێرێت بایی 250 هه‌زار به‌رمیله‌كه له بودجه‌كه‌ی هه‌رێم ده‌بڕدرێت. بۆیه ئه‌مه‌ی دكتۆر فوئاد بابه‌تێكه سیاسی یه".
رونیشیكرده‌وه: "هه‌ندێك لایه‌نی شیعه ده‌یانه‌وێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه شه‌قامی شیعه ووروژاوه‌و خه‌ڵك خۆپیشاندانی كردووه دژی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه تائێستا نه‌یتوانیووه جاده‌یه‌ك ، پردێك دروست بكات، هاتووه بابه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن به ده‌ستكه‌لای ده‌ستیان بۆ ئه‌وه‌ی لای خه‌ڵكی خۆیان بڵێن ئه‌وتا ئێمه به‌رگری له مافی ئێوه ده‌كه‌ین پاره چووه بۆ هه‌رێمی كوردستان و ئه‌م وه‌زیره ئیش بۆ هه‌رێم ده‌كات ئه‌و قسه‌یان وا كردووه".
ده‌رباره‌ی ڕه‌خنه‌ی هه‌ندێك له‌په‌رله‌مانتارانی كورد كه ده‌ڵێن پارتی له ده‌ست نیشانكردنی كاندیده‌كانیدا پرسی به‌لایه‌نی كوردی نه‌كردووه ؟ دانای شه‌هید جه‌زا وتی: "ئێمه نازانیین مه‌به‌ستی ئه‌و برا به‌ڕێزانه چییه له‌و بابه‌ته‌دا؟ بۆ هیچ لایه‌نێكی تر هاتووه پرس به‌وان بكات هه‌تا پارتی بیكات؟ به‌ڵام به‌دڵنیایه‌وه ئه‌و پۆسته هی پارتییه خۆی كاندیدی ده‌كات وه به دڵنیاییه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تر قسه ده‌كات به‌ڵام خۆ نابێت ڕاوێژ به لایه‌نه‌كانی تر بكرێت، هه‌تا ئه‌و لایه‌نانه ئه‌گه‌ر خۆیان پۆستێكی وه‌كیل وه‌زیریان هه‌بێت یان ڕاوێژكارێك دابنێن ده‌چن له لایه‌نه‌كانی تر یان له پارتی و یه‌كێتی بپرسن. بۆیه ئه‌م شته ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌و حیزبه خۆی كاندیدی ده‌كات. به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه پارتی كه خۆی كاندیدی وه‌زاره‌تێك دیاری ده‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌ی تریش قسه ده‌كات وه داوای هه‌ماهه‌نگیش ده‌كات له‌گه‌ڵیاندا".