شارپرێس:
كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه، 23 سندوق جلوبه‌رگ و پێداویستی دیكه‌ی سه‌ربازی راده‌ستی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كراون.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له هه‌ولێر رایگه‌یاند: بە بەکارھێنانی فەندی دژە داعش بۆ راھێنان ودابینکردنی کەلوپەل، جلوبەرگ و کەلوپەلی سەربازی رادەستی نوێنەری وەزارەتی پێشمەرگە عەمید شێرزاد عبداللە کران.
باسی له‌وه‌شكردووه: 23 سنوقی جل و بەرگی سەربازی و تێل دڕک گوازرانەوە بۆ ھێزەکانی پێشمەرگە، جلوبەرگەکان پۆستاڵ و گۆرەوی و پانتۆڵ و چاکەت و دەستکێشی قەبارە جیاوازیان لە خۆدەگرت.