وەزیری کارەبا: تا ئێستا توانیومانە زیاتر لە 20 سەعات کارەبا بە هاووڵاتییان بدەن

کوردستان

29/05/2020‌ 823 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزیری کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تا ئیستا توانیویانە زیاتر لە 20 سەعات کارەبا بە هاووڵاتییان بدەن و دۆخی کارەباش تا ئێستا جێگیرە.

کەمال محەمەد، لە لێدوانێکی تایبەتی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی وتی، "تیمێکی کۆری گەیشتووەتە هەرێمی کوردستان بە مەبەستی تەواوکردنی ویستگەی کارەبای 300 میگاواتیی قەزای خەبات".

وتیشی: "بڕیارە لە دوو هەفتەدا ئەو وێستگەیە تەواو بکرێت و بکەوێتە کار، بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەت ئەو تیمە گەیشتووەتە هەرێم و دەست بە کارەکانی دەکات بۆ ئەوەی بتوانین کارەبای زیاتر بە هاووڵاتییان بدەین."

وەزیری کارەبا ده‌شڵێت: "دۆخی کارەبا جیگیرە و توانیویشمانە زیاتر لە 20 کاتژمێر کارەبا بە هاووڵاتیان بدەین و لە مانگی 6دا کارەبا لە بەنداوی دووکانیش زیاد دەبێ و دەتوانین 100 مێگاواتی تر بە هاووڵاتییان بدەین".