شارپرێس:
دکتۆر هێرش سەید سەلیم، جێگرى بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى سلێمانى ڕایدهگهیهنێت، تەندروستی یەکێک لە توشبوەکانی كۆرۆنا له سلێمانی ناجێگیرە.
دكتۆر هێرش سهید سهلیم ئەمڕۆ هەینی بە میدیای فهرمی گۆڕانی راگەیاند، لهپێشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە تەندروستی یەکێک لە توشبوەکانمان ناجێگیرە کە تەمەنى (37) ساڵەو کارمەندى نەخۆشخانەى شۆرشە.
دكتۆر هێرش وتیشی: "دو تیمی پزیشکى کە بریتین لە تیمى بێهۆشکەر و چارەسەرى خێرامان، بەپەلە رەوانەی نەخۆشخانەی چارەسەری کۆرۆنا کردون بۆ چاەسەرو سەقامگیری تەندروستی ئەو نەخۆشە و لە ئێستاشدا تیمەکان خەریکى ئەوەن بیخەنە ژێر ئامێرى هەناسەدانى دەستکردەوە".
جێگری بهڕێوهبهری تهندروستی سلێمانی ئهوهشی ئاشكراكرد، لهو (22) توشبوهى شهوی ڕابردوو راگەیاندنران، نزیکەى (18) کەسیان سەرچاوەى توشبونیان نادیارەو بەرکەوتوى توشبوى پێشوتر نین و (13) توشبوشیان نیشانەکانى کۆرۆنایان هەیە بەتایبەت کۆکەو هەناسەتوندى.
جێگرى بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى سلێمانى دهڵێت "ئەوانەى ئێستا تۆمار دەکرێن خۆیان بەپێى خۆیان دێن بۆ پشکنین و نزیکەى نیوەیان نیشانەکانیان هەیەو رەوشى هەندێکیان ناجێگیرە".
ڕ. ج