شارپرێس:
ئه‌و واده‌یه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ گێڕانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان بۆ سه‌رمایه‌داره‌كان د‌یاریكردبوو كۆتاییهات، به‌رپرسێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش هه‌نگاوه‌كانی وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان ئاشكراده‌كات.
عەبدولحەكیم خەسرۆ، سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، لەهەنگاوی یەكەم بەشی یاسایی وەزارەتی دارایی و ئابووری كار لەسەر وردەكارییەكانی پێدانی قەرزەكە و ڕەهن و داهاتی قەرزاران دەكات
عەبدولحەكیم خەسرۆ، سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجوومەنی وەزیران بە میدیای فەرمی پارتی وتووه، بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان له‌سه‌رمایه‌داره‌كانی هه‌رێم، لەهەنگاوی یەكەم بەشی یاسایی وەزارەتی دارایی و ئابووری كار لەسەر وردەكارییەكانی پێدانی قەرزەكە و ڕەهن و داهاتی قەرزاران دەكات.
ده‌شڵێت "تەواوی ڕێكارەكانی وەرگرتنەوەی ئەو قەرزانە یان ئەو رەهنانەی بۆ قەرزەكە دانراون لەلایەن وەزارەتی دارایی سەرپەرشتی دەكرێت ئەوان كاروبارەكان جێبەجێ دەكەن".
سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون باسی لەوەشكردوه "نازاندرێت ڕەهن و سەرمایەی قەرزاران چەندە بەشی ئەوە دەكات كە قەرزارن یان نا بەڵام لەڕووی یاساییەوە بەشی یاسایی وەزارەتی دارایی مامەڵەی پێویستی لەبارەوە دەكەن".
ڕ . ج