شارپرێس:
جێگری بەڕێوبەری تەندروستی سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی ڕابردوودا نزیكه‌ی 40 تووشبووی كۆرۆنا له‌شاری سلێمانی چاكبوونه‌ته‌وه و ڕه‌وانه‌ی ماڵه‌وه كراونه‌ته‌وه.
هێرش سه‌لیم، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سلێمانی له‌میانی لێدوانێكی تایبه‌تدا به شارپرێس-ی ڕاگه‌یاند، له‌ئێستادا لە نەخۆشخانەی شەهید تاهیر عەلی والی بەگ، جێگەی نەخۆش نەماوە، بۆیه ناچارین نەخۆشخانەیەکی دیکە بۆ توشبوانی کۆرۆنا دابین بکەین وتیشی"له‌مڕۆوه نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید ئاسۆ كه له‌ماوه‌ی پێشوو دوای كه‌مبوونه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به‌كۆرۆنا كاره‌كانی ڕاگرت، ده‌ست به‌وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشانه ده‌كات كه نیشانه‌ی سوكی په‌تای كۆرۆنایان هه‌یه".
هێرش سه‌لیم وتیشی، "له‌ئێستادا 67 تووشبووی كۆرۆنا له‌نه‌خۆشخانه ماوه، له‌و ژماره‌یه‌ش به‌شێكیان باری ته‌ندروستیان جێگیره و هه‌ندێكیشیان نیشانه‌یان لێده‌رنه‌كه‌وتووه، به‌ڵام له‌نێویاندا هه‌ندێكیان نیشانه‌یان هه‌یه و باری ته‌ندروستییان ناجێگیره".
له‌باره‌ی گومانی هاووڵاتیان له‌بوونی كۆرۆنا له شاری سلێمانی جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سلێمانی وتی "كۆمێنت و بڕوا نه‌كردنی خه‌ڵك به كۆرۆنا ئێمه سارد ناكاته‌وه، هه‌روه‌ها شل نابین له‌جێبه‌جێكردنی ڕێكاره خۆپارێزیی و ته‌ندروستییه‌كان چونكه ئێمه هه‌ست به مه‌ترسییه‌كانی ده‌كه‌ین".
ڕ . ج