شارپرێس:
سەباح خدر، بەڕێوبەری هۆبەی ڕاگەیاندنی ئاسایشی هەولێر ڕایده‌گه‌یه‌نێت، بڵاوه‌پێكردنی هێزه‌كانی ئاسایش له‌هه‌ولێر له‌چوارچێوه‌ی ڕێكاره‌كانی دژ به‌ڤایرۆسی كۆرۆنایه.
سەباح خدر، بەڕێوبەری هۆبەی ڕاگەیاندنی ئاسایشی هەولێر به‌سایتی ڕۆژنیوزی ڕایگەیاندووه، بڵاوکردنەوەی هێزە ئەمنییەکان لەسەر ڕاسپاردەی وەزارەتی ناوخۆ‌و پارێزگاری هەولێرەو لەسەر بابەتی ڕێگرییکردنە لەبڵاوبونەوەی کۆرۆنا.
سه‌باح خدر ده‌شڵێت، ڕێژەی توشبوانی کۆرۆنا زیادبووە، لەدوێنێوە پارێزگاری هەولێر هەندێک ڕێنمایی توندتری دەرکردووە بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، بڵاوکردنەوەی ئەو هێزانەش پەیوەندیی بەوەوە هەیە.
چه‌ند ڕۆژێكه هێزه‌كانی ئاسایش له‌شاری هه‌ولێر بڵاوه‌یانپێكراوه، له‌تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش بڵاوه‌پێكردنی ئه‌و هێزانه په‌یوه‌ستكراوه به ڕێگریكردن له هه‌ر هه‌وڵێكی خۆپیشاندان دژی دواكه‌وتنی موچه و خراپی دۆخی ئابووریی.
ڕ . ج