شارپرێس:
تارق حه‌رب، شاره‌زای یاسایی و ده‌ستووریی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌دواین كۆبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆمار و مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، پرسی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق باسكراوه.
تارق حه‌رب له‌نوسینێكدا ئاماژه بۆئه‌وه ده‌كات، دوو ڕێگه هه‌یه بۆئه‌وه‌ی خولێكی په‌رله‌مانی عێراق به‌ر له‌كۆتاییهاتنی ماوه یاساییه‌كه‌ی هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه، ڕێگه‌ی یه‌كه‌م له‌ڕێگه‌ی په‌رله‌مان خۆیه‌وه و به‌داواكاریی 110 په‌رله‌مانتار و به‌ده‌نگی ڕه‌زامه‌ندی 165 په‌رله‌مانتار ده‌كرێت ئه‌و كاره ئه‌نجامبدرێت.
له‌باره‌ی ڕێگه‌ی دووه‌م تارق حه‌رب ده‌ڵێت، به‌گوێره‌ی مادده‌ی 64 له‌ده‌ستووری عێراق، ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه دراوه‌ته سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پێكه‌وه بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خولێكی په‌رله‌مان بده‌ن به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی لایه‌نێكی دیكه.
ئه‌و شاره‌زا یاساییه باس له‌وه‌شده‌كات، له‌دواین كۆبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح و مسته‌فا كازمی باس له‌بابه‌تی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان و به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت له عێراق كراوه.
به‌ڵام له‌پاڵ ئه‌وه‌دا ئێستا هه‌وڵێكی دیكه له په‌رله‌مانی عێراق ده‌بیندرێت، ئه‌ویش كۆكردنه‌وه‌ی واژۆی 130 په‌رله‌مانتاره بۆ دورخستنه‌وه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبووسی له‌پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق.
ته‌ڵاڵ زه‌وبعی، په‌رله‌مانتاری سوننه‌كان له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت "له‌كۆی 63 په‌رله‌مانتاری سوننه، 42 په‌رله‌مانتاریان له‌گه‌ڵ دورخستنه‌وه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبووسین له‌پۆسته‌كه‌ی".
ڕ. ج