400 ملیار دینار بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران خرایه‌ سه‌ر هه‌ژماری بانكی حكومه‌تی هه‌رێم

کوردستان

29/05/2020‌ 1627 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وه‌زاره‌تی دارایی عێراق بڕی 400 ملیار دیناری بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران خسته‌ سه‌ر هه‌ژماری بانكیی حكومه‌تی هه‌رێم.

به‌گوێره‌ی نوسراوێك كه‌ واژۆی عه‌لی عه‌لاوی، وه‌زیری دارایی عێراقی له‌سه‌ره‌، حكومه‌تی عێراق بڕی 400 ملیار دیناری بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران خستوه‌ته‌ سه‌ر هه‌ژماری بانكیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم گه‌یشتنی پاره‌كه‌ی به‌غدای پشتڕاستكرده‌وه‌ و وتی، هه‌فته‌ی داهاتوو وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم خشته‌ی نوێی دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بڵاوده‌كاته‌وه‌.

 


ڕ . ج