نۆ تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان تۆماركرا

کوردستان

29/05/2020‌ 743 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نۆ تووشبووی كۆرۆنای له‌ هه‌رێم تۆماركرد.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایكرد، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا نۆ كه‌س له‌ هه‌رێم وه‌ك تووشبووی كۆرۆنا تۆماركراون كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ی (دوو تووشبوو له‌ هه‌ولێر، شه‌ش تووشبوو له‌ سلێمانی، یه‌ك تووشبوو له‌ دهۆك).

له‌باره‌ی شه‌ش تووشبووه‌كه‌ی سلێمانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌ڵێت "تەنها یەكێك لە تووشبووه‌كان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشووە، پێنج تووشبووەکەی تر نیشانەی نەخۆشیان ھەیە و پشکنینیان پۆزەتیڤ دەرچووە، ھەموویان دانیشتووی ناو شاری سلێمانین".

تا ئێستا ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتوه‌ته‌ 575 تووشبوو، 409 تووشبوویان چاکبوونەتەوە و پێنج کەسیش گیانیان لەدەستداوە. 

ڕ. ج