شارپرێس:
بریاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان ئاشكرایكرد، مانگی 7ی ئهمساڵ یاسای چاکسازی دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
محەمەد سەعدەدین، بریاردەری لیژنەی دارایی لهپەرلەمانی كوردستان بهمیدیای پارتی وتووه، هەر وەزارەتێك بە گوێرهی ئەو ماددانە یاساکە جێبەجێ دەکات، کە ئەنجوومەنی وەزیران راسپاردەی به مهبهستی جێبەجێکردنی دەرکردوون.
محهمهد سهعدهدین دهشڵێت "مانگی 7ی ئهمساڵ یاسای چاکسازی دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە".
لهلایهكی دیكهوه سەعید هەرکی، جێگری سەرۆکی لیژنەی دەستپاکی له پهرلهمانی كوردستان پەرلەمانیش دووپاتی كردهوه، هیچ فشارێکی سیاسی ناتوانێت رێگە لە جێبەجێکردنی یاسا بگرێت، چونکە ئەو یاسایە بە رێکەوتن لەگەڵ فراکسیۆنەکان پەسەند کراوە.
یاسای چاکسازی لە 16ی 1ی2020 بە دەنگی 89 پەرلەمانتار پەسەند کرا، دواتر نێردرایە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش لە رۆژی3ی 2ی 2020 پەسەندی کرد، پاشان ئەنجوومەنی وەزیران لە مانگی 4ی ئەمساڵ راسپاردەی بۆ جێبەجێکردنی یاساکە دەرکرد و دەبێت لە مانگی 7ی ئەمساڵ یاساکە جێبەجێ بکرێت.
ڕ . ج