پرۆتینێكی شاراوە دەبێتە هۆی دروستبوونی شێرپەنجەی سنگ

تەندروستی

30/05/2020‌ 599 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زانیایان لەباشووری ئوستورالیا، لە ڕێگەی توێژینەوەیەكەوە بابەتێكی زۆر گرنگیان دۆزیوەتەوەو ئاشكرایان كردووە پرۆتینێكی شاراوە دەبێتە هۆی گەشەكردنی شێرپەنجەی سنگ و وەرەمەكان‌و بەخێراییەكی زۆر گەورە دەكات.

مایكل سمۆئیل، توێژەر لە UniSA ی ناوەندی بایۆلۆژیای شێرپەنجە (CCB)، كە لەگەڵ مارینا كۆچیتكۆفا سەرپەرشتی توێژینەوەكەیان كردووە دەڵێن: ڕێژەیەكی بەرز لە پرۆتینی Creld2 پەیوەندی بە زۆربوونی شێرپەنجەی سنگ و مردن هەیە بەو شێرپەنجەیە.

توێژینەوەكە لەگۆڤاری Nature Cell Biology بڵاوكراوەتەوە ئاشكرایكردووە، پرۆتینی Creld2 خانە تەندروستەكان دەدزێت و وەرەمە شێرپەنجەییەكانی پێ بەهێز دەكات.

مایكل سمۆئیل دەشڵێت: تا ئێستا ڕوون نییە ئەم پرۆتینە چی ڕۆڵێك دەبینێت لە دروستكردنی شێرپەنجەی سنگ، بەڵام ئەوەمان بۆ دەركەوتووە ئەم پرۆتینە دزە بە خانە ساغەكانەوە دەكات و دەیخاتە خزمەت وەرەم و خانە شێرپەنجەییەكانەوە بۆ ئەوەی زووتر و باشتر گەشە بكەن. 

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ