سوودەكانی خواردنی هێلكەی كاڵ

تەندروستی

30/05/2020‌ 446 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هێلكەی كاڵ ژمارەیەكی زۆر ڤیتامین و ترش و خوێكانی تێدایە، كە سوودیان بۆ جەستە هەیە و ئەو خۆراكانەی پێدەدەن‌و پێویستی پێیەتی.

هەموو راهاتوون بەوەی هێلكە بە شێواز و ڕێگای جۆراو جۆر بخۆن وەك كوڵاندن و برژاندن و سووركردنەوە یان تێكەڵكردنی لەگەڵ ماددەی خۆراكی تر، بەڵام ئەگەر بەكاڵی بخورێت چۆنە؟

لەو بارەیەوە پێگەی "وێب توب" لێكۆڵینەوەیەكی بڵاوكردووەتەوە، كە تێیدا باسی لە سوود و زیانەكانی خواردنی هیلكەی كاڵ كردووە.

بەگوێرەی پێگەكە هێلكەیەك، كە كێشەكەی نزیكەی 50  گرامە ئەم رەگەزە خۆراكیانەی تێدایە:

72 كالۆری 
6% ی پشكی رۆژانەی ترشی فولیك بۆ جەستە 
22% ی پشكی ڕێنمایكراوی سیلینیۆم 
9% ی پشكی ڕێنماییكراوی رۆژانەی ڤیتامین  A
7% ی پشكت ڕێنماییكراوی رۆژانەی ڤیتامین بی 12.
8% ی پشكی ڕێنماییكراوی رۆژانەی ڤیتامین بی 5.
10% ی پشكی ڕێنمایكراوی رۆژانەی فسفۆڕ
147  میلیگرام لەڤیتامین كۆلین .
6  گرام لەپڕۆتینەكان. 
5  گرام لە چەورییەكان.

لەپێكهاتەكانی هێلكە برێكی زۆر كالیسیۆم و پۆتاسیۆم و سۆدیۆم‌و كەمێك ڤیتانین D ی تێدایە، جگە لەوەی دەوڵەمەندە بە لۆتین، كە یەكێكە لە دژە ئۆكسێنە گرنگەكان بۆ جەستە.

بەشی هەرە زۆری ئەو ماددانە لە زەردێنەی هێلكەكەدان، لەكاتێكدا سپێنەكەی بەشی زۆری لەپڕۆتین پێكهاتووە.

ئایا دەكرێت هێلكە بە كاڵی بخورێت؟ 
هەندێك لە وەرزشوانان لەڕێگای تێكەڵكردنی لەگەڵ سەربەتی میوە و شیر هێلكەی كوڵاو دەخۆن ئەویش بەمەبەستی زیادكردنی ڕێژەی پرۆتینی بەدەستهێنراو، بەڵام بەپێی راسپاردەكانی وەزارەتی كشتوكاڵی ئەمەریكی ڕێنمایی نادرێت هێلكە بەتەنیا بەكاڵی بخورێتەوە، بەڵام دەكرێت ئەگەر بێت و هێلكەی كاڵ خرابێتە ژێر پرۆسەی پاستۆریزەكردن بەنەكوڵاوی بخورێت.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی