ژێردەریاییە نوێیەكەی روسیا مەترسییە بۆ سەر ئەمریكا

جیهان

30/05/2020‌ 796 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەلێكساندەر میخائیلۆڤ بەڕێوەبەری نووسینگەی شیكردنەوەی سیاسی و سەربازیی روسی دەڵێت: ئامانجی سەرەكی دروستكردنی ژێردەریایی دڕۆنی "پۆسیدۆن"ی روسی بریتییە لە بەئامانجگرتنی خاكی ئەمەریكا .

ئەو شرۆڤەكارە روسییە بە رۆژنامەی "ئیزڤیستیا"ی روسی وتی: چەكە سوپەرناوەكییەكانی روسیا ئامانجیانە هێڵی كەناراوی دوژمنە گریمانكراوەكەمان بەئامانج بگرن، لەسەر ئەو بنەمایە مەبەست لە خاكیەكەناراوییەكانی ئەمەریكایە .

بەقسەی میخائیلۆڤ ژێردەریایی پۆسیدۆن دەتوانێت بەرگرییە كەناراوییەكانی هەر دوژمنێك تێكبشكێنێت، بەوپێیە و بەهۆی بەهێزییەكەیەوە دەتوانێت زیانێكی بێئەندازە بەكەناراوەكانی رۆژهەڵات یان رۆژئاوای ئەمەریكا و خەڵكەكەی بگەیەنێت . 


لەماوەی رابردوودا رۆژنامە رۆژئاواییەكان ژێردەریایی "پۆسیدۆن"یان بە موشەكێكی دەریایی ناوەكی وەسف كردبوو، كە لەژێر دەریادا بەبێ سەرنشین و بە كورەی ناوەكی كاردەكات، كە ئەمە وایلێدەكات هاوشانی مووشەكی باڵداری پوریفێستنیك بێت، كە بە وزەی ناوەكی كاردەكات و مەوادایەكی زۆر زۆریش ببڕێت .

سەبارەت بە خێراییە ژێردەریاییەكە ئەوە لەوپەڕی خێراییەكەیدا دەگاتە ٦٠ بۆ ١٠٠ گرێ، بەوەش زۆر لە مووشەكە ژێرئاوییەكان خێراترە.

سەبارەت بە قەبارەی ژێردەریاییەكە ئەوە چێوەكەی ١،٦ مەتر و درێژییەكەی ٢٤ مەترە، كە ئەمە پیشانی دەدات دەتوانرێت بارێكی زۆری لێبار بكرێت .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی  


بەپەلە