چین هەوڵ دەدات رێگای ئاوریشمی نوێ دەرباز بكات

مەلەفی تایبەت

30/05/2020‌ 921 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەو ناونیشانەی سەرەوە، گۆڤاری "نیزافیسیمایا غازیتا" راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە دەربارەی رووبەرووبوونەوەی بژاردە سەختەكان لەلایەن چینەوە بەهۆی ئەو قەیرانە ئابوورییەی بەهۆی پەتاكەوە جیهان تووشی دەبێت.

بەپێی راپۆرتەكە، وەزیری دەرەوەی چین (وانگ یی) رایگەیاند، پەكین هاوكاری وڵاتانی بەشدار دەكات لە دەستپێشخەری پشتێنەو رێگەی بەرەنگاربونەوەی پەتای كۆرۆنا. 

هەر بەپێی راپۆرتەكە، مەبەست لەمەش گەڕانەوی شكۆیە بۆ چین، كە ئەمریكا تۆمەتباری دەكات بەوەی بەرپرسە لەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە، بەڵام دەزگاكانی راگەیاندنی رۆژئاوا دەڵێن: كاركردن لە ژمارەیەك پرۆژەی ژێرخان بە درێژایی ئەو رێڕەوە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە وەستاوە، تا ئەو ڕادەیەی ئەگەر رێگاكانی گواستنەوەش بكرێنەوە، وڵاتە هەژارەكان ناتوانن قەرزەكانیان بدەنەوە.

لەلایەكی ترەوە ئیداری ترامپ و وڵاتە رۆژئاواییەكانی تر، چین تۆمەتبار دەكەن بەوەی هاوبەشەكانی راكێشێت بۆ كۆیلایەتی و قەرزار بوون و ئەوانیش ناچار دەبن كانگاكانی مس‌و كەنارەكانیان بخەنە ژێر دەستی ئەو وڵاتەوە، بەڵام چین ئەم رەخنانە رەت دەكاتەوە.

تا ئێستا، رۆژنامەكانی وڵاتی چین ماندونەبوون لەوەبیرهێنانەوەی قسەكانی سەرۆكی ئەو وڵاتە، لە وتارەكەیدا بەرامبەر كۆمەڵەی رێكخراوی تەندروستی جیهانی، بەوەی پەیمانیدا بە دابین كردنی دوو ملیار دۆلار بۆ ئەو وڵاتە ئەفریقییانەو ئەوانی تر بۆ رووبەرووبونەوەی پەتاكە.

بەگوێرەی تێچێنەری فەرەنسی (سیباستیان سیت)، سەركردایەتی چین لەئێستادا رووبەرووی بژاردەیەكی سەخت دەبنەوە، رزگاركردنی ئابوورییەكەی یان لێخۆشبوون لە قەرزەكانی و رەزامەندی نواندن لەسەر مەرجە نوێیەكان بۆ دانەوەی قەرزەكان. 

لەلایەكەوە، چین دەتوانێت داوای هاوبەشەكانی رەتبكاتەوە ئەگەر بیەوێت شكۆی خۆی نەشكێنێت و سندوقی نەختینەیی نێودەوڵەتی رەزامەندی دەربڕیوە بە دواخستنی دانەوەی قەرزی ٢٥ وڵاتی هەژار یان كەمكردنەوەی، لەلایەكی ترەوە، لە نمونەی ئەم هەنگاوانە زۆر لەسەر چین دەكەوێت.

لەو بارەیەوە، سەرۆكی بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان لە قوتابخانەی باڵا بۆ ئابووری (ئەلیكسەندەر لوكین) دەڵێت: لەسەر چین و وڵاتانی تر پێویستە، بە شێوەیەكی زۆر و بەرچاو پرۆژە وەبەرهێنەكانیان كەمبكەنەوە، بەڵام توانای ئەوەی هەیە هاوكاری پزیشكی پێشكەش بكات، بەتایبەتی دوای ئەوەی بەرهەمهێنانێكی زۆری كرد لە كەلوپەلە پزیشكییەكاندا بۆ رووبەرووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسوڵ رەزا