خۆپیشاندەرانی عێراق داوای داخستنی بارەگا حیزبییەكان دەكەن

عیراق

30/05/2020‌ 699 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
خۆپیشاندان لەشارو شارۆچكەكانی عێراق دەستیپێكردووەتەوەو خۆپیشاندەرانیش داوای داخستنی بارەگا حیزبییەكان دەكەن.

رۆژی هەنی لەچەند ناوچەیەكی پارێزگای بەسەر دەستپێكردو ئەمڕۆ شەممەش بەردەوامی هەبوو، كە خۆپیشاندەران چەند داواكارییەكیان هەبوو.

یەكێك لەداواكارییەكانی خۆپیشاندەران ئەوە بووە، كە دەبێت سەرجەم بارەگا حیزبییەكان لەشارو شارۆچكەكان دابخرێن.

خۆپیشاندانەكانی رۆژ هەینی‌و رۆژی شەممەش لەپارێزگای بەسرە توندوتیژی نێوان هێزە ئەمنییەكان ‌و خۆپیشاندەرانی لێكەوتووەتەوەو بەهۆشییەوە چەند كەسێك برینداربوون.

هـ ـ ح