شارپرێس: ئاکۆعەبدوڵڵا ئاڵی
سەلام شەمەری ئەندامی لیژنەی کشتووکاڵ و ئاو و هۆڕەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگهیاند، دەستی دەرەکی و ناوخۆیی لەپشت سووتاندنی دەغڵ و دانی جوتیارانی عێراقەوەن بەوئامانجەی عێراق وەک هاوردەکاری بەرهەمە کشتووکاڵییەکان بمێنێتەوە.
شەمەری لەبەیاننامەیەکدا وتویەتی: "ماوەیەکی زۆرە لیژنەکەمان هۆشداریداوە لەوەی ئەگەر بەخێرایی وەڵامی ئەو تاوانە نەدرێتەوە کە هیچ لە کردەوە تیرۆریستییەکان کەمتر نییە ، ئەوە ئاکامی ترسناکی لێدەکەوێتەوە".
باسی لەوەش کردووە کە بەردەوامبوونی ئاگرکەوتنەوەکان بەڵگەیە لەسەر بوونی دەستی دەرەکی و ناوخۆیی بەمەبەستی زیانگەیاندن بە ئابووری وڵات ، کە نایانەوێت داهاتی تر بخرێتە سەر بودجەی وڵات و دەیانەوێت عێراق تەنیا پشت بەیەک تاکە سەرچاوەی داهات ببەستێت.
شەمەری جەستی کردووهتەوە: ئەوەی روودەدات لە سووتاندن و وێرانکردنی کێڵگە کشتووکاڵییەکان ئامانج لێی ئەوەیە عێراق وەک وڵاتێکی هاوردەکاری بەرهەمە کشتووکاڵییەکان بمێنێتەوە و نەگاتە ئاستی خۆبژێوی بەتایبەتی لەبواری بەرهەمە ستراتیژییەکانی وەک گەنم و جۆ.
ڕوونیشی کردووهتەوە: لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەڕلەمان داوای بانگهێشتکردنی لایەنە پەیوەندیدارە حکوومییەکان دەکەین تاوەکو بزانین بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەو کارە تێکدەرانەیە و بەسزاگەیاندنی ئەنجامدەرانی چی هەنگاوێک بگیرێتەبەر.