شارپرێس:
سەرچاوە هەواڵییەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد، كە یانە گەورەكانی ئینگلتەرا فلیپی كۆنتنیۆی بەرازیلیو یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەیان دەوێت.
كۆنتینیۆ بەشێوەی خواستن یاری بۆ یانەی بایەرن میونیخ دەكاتو لەهاوین بەرشەلۆنە دەیەوێـت بیفرۆشێت، كاتێك وادەی خواستنەكەی تەواو بوو.
بەپێی رۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی یانەی تۆتنهامو یانەی چیڵسی ئینگلیزی گرنگی بەتواناكانی ئەو یاریزانە بەرازلییە دەدەن.
هەر بەپێی سەرچاوەكان، یانەی تۆتنهام بەجددی لەسەر هێڵە بۆ ئەوەی بەشێوەی خواستن ئەو یاریزانە لەیانەی بەرشەلۆنە بكرێت.
هـ ـ ح