بەرشەلۆنە وەڵامی یۆڤانتۆس دەداتەوە

وەرزش

31/05/2020‌ 204 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی بەرشەلۆنە بەرەتكردنەوە وەڵامی یانەی یۆڤانتۆسی دایەوە، كە یانە ئیتالییەكە دەیویست یاریزانێكی یانە كەتەلۆنییەكە بكرێت.

یۆڤانتۆس بەنیازبوو، لەم هاوینە گرێبەست لەگەڵ یاریزانی لاوی یانەی بەرشەلۆنە ئانسۆ فاتی واژوو بكات.

یۆڤانتۆس دەیویست ئەو یاریزانە بەگرێبەستێكی گۆڕینەوە، یەیاریزانان میرالیم بیانیچ و ماتیا دی چیلیۆ لەبەرشەلۆنە بكرێت.

لەبەرانبەردا یانەی بەرشەلۆنە رایگەیاندووە، ئەوان دەستبەرداری ئەو یاریزانە لاوە نابن‌و ئامادەنین بەهیچ گرێبەستێك بیفرۆشن.

هـ ـ ح