ریاڵ مەدرید لەكڕینی هافیرتز پاشگەزدەبێتەوە

وەرزش

31/05/2020‌ 181 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی، لەكڕینی یاریزانی ئەڵمانی‌و یانەی بایەرن لیڤەركوزن، كای هافیرتز پاشگەزبووەتەوە.

بەپێی سەرچاوەكان ریاڵ مەدرید بەنیاز بووە لەهاوینی داهاتوو ئەو یاریزانە بكرێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی یانەی بایەرن لیڤەركوزن، داوای 100 ملیۆن یۆرۆ دەكات پاشگەزبووەتەوە لەكڕینی یاریزانەكە.

پێگەی "دیفنسا سنترال"ی ئیسپانی بڵاویكردەوە، هەرچەندە بەرپرسانی ریاڵ مەدرید سەرسامن بەئاستی ئەو یاریزانە، بەڵام نایانەوێت ئەو بڕە پارە لەكڕینی یاریزانەكە خەرج بكەن.

پێشتریش یانەی لیڤەرپوڵ لەهەوڵی كرینی هافیرتز بوون، بەڵام بەهۆی زۆری نرخەكەی پاشكەزبووەوە، لەكڕینی ئەو یاریزانە.

هـ ـ ح