كەی ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەرهەمدەهێنرێت؟

تەندروستی

31/05/2020‌ 749 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای(Pfizer)  رایگەیاند، مانگی ئۆكتۆبەر ڤاكسینی  COVID-19 ئامادەدەبێت.

كۆمپانیای  (Pfizer)، كە یەكێكە لەگەورەترین كۆمپانیاكانی جیھان لەبواری دەرمان لەئەمریكا  رایگەیاند، لەمانگی ئۆكتۆبەر ڤاگسین  (COVID-19) دەگاتە تەواوی جیھان. 

بەرپرسی ئەو كۆمپانیایە، كە بۆ ( تایمز  ئۆف ئیسرائیل) ئاشكرایكردووە، كە لە ١٠٠ تاقیگەی جیھانی لێگۆڵینەوە لەسەر دروستكردنی ڤاكسین كراوەو لە ئەنجامدا ١٠ لەچارەسەرییەكان توانیان تاقیكردنەوەكان بەسەركەوتوی ببڕن.

ھاوكات (ئەلبێرت بورلا) بەرێوەبەری گشتی كۆمپانیای (فایزەر)، كە یەكێكە لەو كۆمپانیایانەی بەھاوبەشی لەگەڵ كۆمپانیای (بیونتیك)ی ئەڵمانی لەقۆناغی ئامادەكردنی ڤاكسینن لەچەندین تاقیگاكانیان لەئەوروپاو ئەمریكا، رایگەیاند، كۆمپانیاكەی بڕوای وایە پێش كۆتایی ئەم ساڵ ڤاكسین ئامادەدەبێت.

ئەڵبێرت راشیگەیاند، تا ئێستا قۆناغی ئامادەكردنی تاقیكردنەوەكان لە تاقیگاكانیان باش بەرێوەدەچێت، ئەگەر ھیچ گرفتێك نەیەتە بەردەمیان ئەوا دەتوانن بەسەلامەتی لەمانگی ئۆكتۆبەر ڤاكسین ئامادە دەبێت .

پەیوەست بەو بابەتە گەورەترین كۆمپانیاكانی بواری دەرمان لە جیھان، كە كۆمپانیای (استرازینیكا)و بارەگای سەرەكی لەلندنە و پێكھاتووە لە كۆمپانیای (ئەسترا) سویدی و (وزینیكا)ی بەریتانییە لەبواری دەرمان لەو بوارە كار بكەن.

بەرێوەبەری كۆمپانیاكە (باسكال سیوریوت) دەڵێت: خەڵكێكی زۆر ھیوای بە ئێمە ھەڵچنیوە  بۆ ئامادەكردنی ڤاكسین، ئێمەش ھیوامان ھەیە، كە پێش كۆتایی ساڵ ڤاكسین ئامادە ببێت.

سەرچاوە:THE TIMES OF ISRAEL 
وەرگێڕان: كەوگەز رەحمان