شارپرێس:
زۆربەی جار، غازاتی سك بەهۆی زیادەڕۆیی كردن لە خواردنەوە گازییەكان دروست دەبێت و ئازار و پێچێكی بێزاركەر لەناوەوەی مرۆڤدا دروست دەكات.
بۆ ئەوەی ئەو دۆخەت بۆ دروست نەبێت یاخود كەمتر ئاوسانی سك ڕووبدات، هەوڵبدە لەم سێ هەڵەیە دووربكەوەرەوە
یەكەم، خواردن بەخێرایی: بەزۆری خواردن هۆكاری دروستبوونی ئاوسانی سكە، چونكە كاتێك گەدە خواردن هەرس دەكات لەسكی مرۆڤدا غاز بەرهەمدەهێنێت، لەكاتی خواردن و خواردنەوەدا، مرۆڤ هەوایەكی زۆر قوت دەدات، ئەگەر مرۆڤ پرۆسەی خواردن و خواردنەوەی بەخێرایی ئەنجامدا، ڕێژەیەكی زۆر هەوا دەچێتە ورگەوە و غازات دروست دەبێت.
دووەم، بەكارهێنانی ڕێژەیەكی زۆری خوێ لە خواردندا: توێژینەوەیەكی نوێ گەیشتووە بەو ئەنجامەی خواردنی خوێ دەبێتە هۆی ئاوسانی سك.
نویل میولێر، پرۆفیسۆری یاریدەدەر لە كۆلیژی جۆنز هۆبكنز وتی: كەمكردنەوەی ڕێژەی خوێ لە خواردندا ئاوسان و غزاتی سك ناهێڵێت، هەروەها هۆكارە بۆ دروستكردنی ژەمەخۆراكێكی تەندروست.
سێیەم، نەخواردنەوەی ئاو بەپێی پێویست، نەخواردنەوەی ئاو چەندین سزای هەیە بۆ جەستەی مرۆڤ، لەوانە، ئاوسانی سك و قەبزی و دروستبوونی كێشی زیادە، عائیشە ئەكبەر، پسپۆڕ لە بواری هەرس لە نەخۆشخانەی سانت مارك وتی: نەخواردنەی ڕێژەی پێویستی ئاو، گرفت لەهەزمكردندا دروست دەكات بەمەیش ئاوسانی سك و غازات ڕوودەدات.
وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ