ڕێككەوتنی كۆتایی و گشتگیری نێوان هەولێرو بەغدا ئامادەیە و تەنیا واژووی كازمی ماوە

کوردستان

31/05/2020‌ 3012 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
مەهدی عەبدولكەریم كادیری پێشكەوتووی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت: رێكەوتنی كۆتایی و گشتگیری نێوان هەرێم و  بەغدا ئامادەیە و تەنیا واژووی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیری عێراقی ماوە .

عەبدولكەریم لەلێدوانێكدا دەشڵێت: ڕێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا لە مانگی كانوونی یەكەمی رابردووەوە و ئامادەیە، بەڵام دەستپێكردنی خۆپیشاندانەكان و دەستلەكاركێشانەوەی حكومەتی پێشوو رێگری كرد لە واژووەكردنی رێكەوتنەكە.

ئەو باسی لەوەش كردووە، كە ئەو دانوستانانەی ئێستا بەڕێوەدەچن بۆ ئەوەیە جارێكی تر واژوو لەسەر رێكەوتنەكە بكرێتەوە و چارەسەری كێشەكانی بودجە و خاڵە سنوورییەكان و گومرگ و داهاتە فیدراڵییەكان و پێشمەرگە و كشتوكاڵ و دۆسییەكانی تریش بكرێت، پێشیوابووە لەماوەی چەند رۆژی داهاتوودا رێكەوتنەكە لەلایەن مستەفا كازمییەوە واژوو دەكرێت .

عەبدولكەریم روونیكردووەتەوە، كە لەماوەی چەند رۆژی داهاتوودا شاندێكی باڵای هەرێم سەردانی بەغدا دەكەن بەئەمانجی دواین چاوخشاندنەوە بە رێكەوتنەكە، ئەوە سەرباری ڕێكەوتن لەسەر تەواوكردنی كابینە وەزارییەكەی مستەفا كازمی .

ئامادەكردن: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی