رۆناڵدۆ بەهێزتر بووە

وەرزش

01/06/2020‌ 218 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی‌و یاریزانی یانەی یۆڤانتۆس پەیامێكی ئاراستەی ركابەرەكانی كرد، ئەوەش بە بڵاوكردنەوەی گرتەیەكی ڤیدیۆیی.

رۆناڵدۆ گرتەیەكی ڤیدیۆیی لە "ئینستگرام" بڵاوكردووتەوە، كە لەكاتی راهێنانەكان چەند تۆپێك ئاراستەی گۆڵ دەكات.

لەڤیدیۆكەدا دەردەكەوێت رۆناڵدۆ زۆر بە بەهێزی تۆپ ئاراستەی گۆڵ دەكات‌و گۆڵپارێزەكەش ناتوانێت تۆپەكانی بگرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، رۆناڵدۆ تەمەنی 35 ساڵەو ماوەیەكە دەستی بەراهێنان كردووەتەوە، كە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە راهێنانەكانی یانەی یۆڤانتۆس راگیرابوو.


هـ ـ ح