بەرشەلۆنە نیگەرانە لەدزەپێكردنی زانیارییەكانی كامپ نو

وەرزش

01/06/2020‌ 353 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی سەرچاوە هەواڵییەكان بەرپرسانی ئیداری یانەی نیگەرانن لەدزەپێكردنی زانیارییەكانی ناو كامپ نو.

رۆژنامەی "مۆندۆ" بڵاویكردەوە، ئیدارەی بەرشەلۆنە بەهۆی ئەوەوە نیگەرانن، كە میدیاكان تەواوی زانیارییەكانی ناو كۆبوونەوەكانیان دەست دەكەوێت.

رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، كە ئەوە گومانی لەناو ئیدارەی یانەی بەرشەلۆنە دروست كردووە، بەو هۆیەشەوە كێشە هەیەو هیچ كەسێكیش نازانێت كێ‌ دزە بەزانیارییەكان دەكات.

ماوەیەكە میدیاكانی ئیسپانیا زانیاری زۆر لەبارەی كۆبوونەوەكانی ئیدارەی یانەی بەرشەلۆنە بڵاودەكەنەوە، بەتایبەتی لەبارەی بەرنامەی یانەكە بۆ كڕینی یاریزانان.

هـ ـ ح