شارپرێس:
خڵەفان بەوە پێناسە دەكرێت كۆمەڵێك گرفتە لە مێشكی مرۆڤدا دروست دەبێت، زۆرترین و باوترین شێوەی خڵەفان نەخۆشی ئەلزەهایمەرە، قۆناغی دووەمی دوای ئەلزەهایمەر، نەخۆشییەكە پێی دەوترێت خڵەفانی جەستەیی لوویی.
هاوشێوەی جۆرەكانی تری خڵەفان، خڵەفانی جەستەیی لوویی توانا عەقڵییەكانی مرۆڤ كەم دەكاتەوە و دەبێتە هۆی ئەنجامدانی هەڵسوكەوتی جیاواز و تایبەتمەند.
دامەزراوەی خزمەتگوزاری تەندروستی نیشتمانی بەریتانیا ڕایگەیاند، یەكێك لەو هەڵسوكەوتانەی كاریگەری هەیە لەسەر خڵەفانی جەستەیی مرۆڤ لە پاشەڕۆژدا كەم خەوییە.
نیشانەكانی خڵەفانی جەستەیی لوویی:
خاوبوونەوەی جوڵە، لەرەلەر كردن و كۆنتڕۆڵ نەكردنی لەرزی دەست و پێ.
بورانەوە و خۆنەگرتن و بەربوونەوە.
كەم خەویی و خەو زڕان و هەموو ئەو گرفتانەی پەیوەندییان بە خەوەوە هەیە.
خەمۆكی
وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ