كۆچی دوایی بەتەمەنترین پیاوی ئەوروپا و جیهان

تەندروستی

01/06/2020‌ 778 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
بەگوێرەی رۆژنامەی "گاردیان"ی بەریتانی، پۆپ وایتۆن، بەتەمەنترین پیاوی جیهان دوای ململانێیەكی زۆر لەگەڵ نەخۆشیی شێرپەنجە لەتەمەنەی ١١٢ ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

دوای ئەوەی لەمانگی نیسانی رابردوو چیچسو واتانابی یابانی بەتەمەنترین پیاوی پێشوو كۆچی دوایی كرد، وایتۆن كە خەڵكی هامبشایری ناوەراستی لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بوو وەك بەتەمەنترین پیاوی جیهان ناوی چووە كتێبی گینس بۆ ژمارە پێوانیەییەكان .

وەك جەختكردنەوەیەكیش لە كۆچی دوایی ئەو، خێزانەكەی لەبەیاننامەیەكدا رایانگەیاند، بەخەمێكی قووڵەوە بنەماڵەی وایتۆن هەواڵی كۆچی دوایی پۆپ رادەگەیەنێت.

لە ٢٩ی مارس، لە جێگایەكی داخراودا و بەهۆی ڕێكارەكانی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئاهەنگی لەدایبوونی پۆپ كرایەوە.

رۆژنامەكە باسی لەوەش كردووە، كە پۆپ لە ٢٩ی مارسی ١٩٠٨ لە ناوچەی هال لە رۆژهەڵاتی یوكشایەری باكووری بەریتانیا لەدایكبووە، كە ئەویش ئەو رۆژە دەكات جوان هۆكوارد بەتەمەنترین ئافرەتی بەریتانیای تێدا لەدایك بووە.

پۆپ ٣٥ نەوەی كچ و كوڕی لە سێ كوڕەكانی هەیە .

فەیدی بلووم لە باشووری ئەفریقاش بانگەشەی ئەوە دەكات ئەم مانگە ئاهەنگی ١١٦ لەدایكبوونی دەكاتەوە، بەڵام هێشتا لەلایەن لیژنەی گینسەوە یەكلایینەكراوەتەوە.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی