دایەلۆگی ستراتیژی نێوان عێراق و ئەمەریكا دەستپێدەكات

عیراق

01/06/2020‌ 736 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رۆژنامەی "شەرقول ئەوسەت "ی سعوودی باسی لەوە كردووە، كە دایەلۆگی ستراتیژی نێوان عێراق و ئەمەریكا لە 10 و 11 ی حوزەیرانی داهاتوو دەستپێدەكات  .

رۆژنامەكە لە راپۆرتێكدا باسی لەوەش كردووە، كە دایەلۆگەكە لە رۆژانی 10 و 11 ی مانگی حوزەیرانی دائەمساڵ دەستپێدەكات، ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، كە دانوستانەكان لەسەر ئاستی خوارتر لە وەزیرانی دەرەوە بەڕێوە دەچێت و گرووپەكانی دانوستان بۆ  سێ گرووپ دابەش دەكرێت، كە ئەوانیش گرووپەكانی دانوستان لەبواری سیاسی و ئابووری و سەربازین .

رۆژنامەكە لەبەشێكی تریدا باسی لەوە كردووە، كە بەرهەڵستكارەكانی كازمی ئەوانەی لەبارەی دانووستانەكانەوە هۆشداریان داوەتێ ژمارەیەكی زۆرن، لەكاتێدا لایەنگرانی كازمی، كە لە كورد و سوننەكان پێكهاتوون وایدەبینن، كە ئەنجامەكانی دایەلۆگەكە بەجۆرێك لە جۆرەكان لە بەرژەوەندی ئەوان دەبێت، بەتایبەت بەرهەڵستكارانی كازمی لەسەر ئاستی سیاسەتی دەرەكی كارتگەلێكی گوشاری ئەوتۆیان لەبەردەستدا نییە.

بەقسەی رۆژنامەكە كازمی زیاتر مەیلی، كە دروستكردنی دۆستایەتی هەیە و كەمتر بەلای دروستكردنی نەیار و دوژمانیەتیدا دەگەڕێت، كە لایەنگرانی گرەو لەسەر ئەو خەسڵەتەی دەكەن لەكاتێكدا نەیارەكانی، كە بەناچاری بە هەڵبژاردنی رازی بوون وایدەبین توانای رازیكردنی دۆست و دوژمن خەسڵەتێكە لە كازمیدا هەیە دەبێت بە هۆشدارییەوە لێیبروانن .

چاودێران پێیان وایە دایەلۆگی ستراتیژی نێوان ئەمەریكا و عێراق دواین دەرفەتە بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵوسراوەكانی نێوانیان ، لەناویاندا ڕێكخستنی بوونی سەربازی ئەمەریكا لە عێراق .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی