كۆرۆنا زیانی بە بازرگانی نێوان توركیاو عێراق گەیاندووە

ئابوری

01/06/2020‌ 587 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ڤایرۆسی كۆرۆنا زیانی بە بازرگانی نێوان توركیاو عێراق گەیاندووە، كە ئێستا رۆژانە تەنیا هەزار و ٣٠٠ بار كەلوپەل لە توركیاوە بۆ عێراق دەگوازنەوە.

ئەمین تەها لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند، بەر لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ رۆژانە، دوو هەزار بار كەلوپەل لە توركیاوە بۆ عێراق دەگواسترایەوە، بەڵام لەئێستادا رۆژانە هەزار و ٣٠٠ بار رەوانە دەكرێت.

سەرۆكی ئەنجوومەنی كاری توركی - عێراق سەربە پەیوەندییەكانی بازرگانی دەرەكی (دییك) روونیكردەوە كەلوپەلەكان خۆراك، دەرمان و ئەو كەلوپەلانە دەگرێتەوە كە لە بیناسازی و چنیندا بەكار دەهێندرێن.

هەروەها رایگەیاندووە، بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، زیانی زۆری بە كەرتی بازرگانی گەیاندووە و لە داهاتووشدا كاریگەری لەسەر كەمبوونەوەی خواست و داواكاریی دەبێت.

ناوبراو باسی لەوەش كرد، پێویستە لەم هەلومەرجەدا، كۆمپانیاكانی گواستنەوەی كەلوپەلەكان، رۆڵێكی بەرچاو لە پرسی ئاڵوگۆری بازرگانییدا بگێرن.

هـ ـ ح