شارپرێس:
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌به‌رده‌م دوو بژارده‌دایه و كه‌س ئیره‌یی به‌دۆخه‌كه‌ی نابات.
جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی عێراق له‌میانی لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، مسته‌فا كازمی له‌به‌رده‌م دوو بژارده‌دایه بۆ تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانی دارایی عێراق، یه‌كێكیان چاكسازیی ڕاسته‌قینه ئه‌نجامبدات، یاخود بژارده‌ی دووه‌م ئه‌وه‌یه چاره‌نووسی وه‌ك عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق بێت.
له‌باره‌ی ده‌ستكاریكردن و كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران جه‌مال كۆچه‌ر ده‌ڵێت "كه‌مكردنه‌وه و پاشه‌كه‌وتكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران چاره‌سه‌ر نییه، به‌تایبه‌ت ئێمه كه ئه‌و نمونه‌یه‌مان له هه‌رێمی كوردستان هه‌بووه و ئه‌نجامێكی مه‌ترسیداری هه‌بووه، چونكه حكومه‌تی هه‌رێم به‌وه خاڵێكی ڕه‌شی له مێژووی حوكمڕانیدا تۆماركرد".
په‌رله‌مانتاره كورده‌كه‌ی عێراق پێیوایه مسته‌فا كازمی له دۆخێكدایه كه هیچ كه‌سێك ئیره‌یی پێنابات.
ڕ . ج