لەعێراق 429 حاڵەتی توشبوون و 10 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەكۆرۆنا تۆماركرا

عیراق

01/06/2020‌ 250 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوو 429 حاڵەتی نوێی توشبوون بەكۆرۆنا تۆماركراوە و هەروەها 10 حاڵەتی گیان لەدەستدانیش تۆماركراوە. 

لەراگەیەندراوێكدا وەزارەتی تەندروستی عێراق نوێترین ئامارەكانی خستەڕوو و ئاماژەی بەوەكردووە، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردودا 429 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوە بەوەش كۆی گشتی توشبوان گەیشتە  6868 توشبوو.

رونیشكردووەتەوە هەرلەوماوەیە،  10هەزار و 495 پشكنینی نوێی كۆرۆنا ئەنجامدراوە، بەوەش كۆی گشتی پشكنینەكانی لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسەكەوە لە عێراق گەیشتوەتە 238 هەزار و 251 پشكنین.


ئاشكراشیكردووە، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوو 10 كەسی دیكە بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە بەوەش كۆی گشتی ئەوكەسانەی كە بەكۆرۆنا لەعێراق گیانیان لەدەستداوە گەیشتە215 كەس.

ئاماژەی بەوەشكرد،" 119 كەسی دیكە بەتەواوی چاكبونەتەوە و كۆی گشتی ژمارەی چاكبوانیش 3275 كەسە.