سەرۆک کۆمار و سەرۆکى دیوانى چاودێرى دارایی پرسى دژایەتى گەندەڵی تاوتوێ دەکەن

عیراق

01/06/2020‌ 231 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس

سەرۆك كۆماری عێراق پێشوازیکرد لە سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی

بەپێیی راگەیەنراوێکى سەرۆکایەتى کۆمار ئەمڕۆ دووشەممە سەرۆك كۆماری عێراق د. بەرهەم ساڵح، لەکۆشکی سەلام لەبەغدا، پێشوازیکرد لە سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی حکومەتی فیدراڵ، رافل یاسین خزەیر.

لە میانی دیدارەکەدا سەرۆك كۆمار، جەختیکردەوە لەپێویستی پاراستنی سامانی گشتی و کەمکردنەوەی بە هەدەردان و ئاشکراکردنی حاڵەتەکانی گەندەڵی لە ھەموو دامەزراوەکانی دەوڵەتدا.

ھەر لەدیدارەکەدا سەرۆك کۆمار دووپاتی لەگرنگی هاریکاری و کاری هاوبەشی نێوان دەزگاکانی چاودێری و فەرمانگەکانی دەوڵەت کردەوە، بۆ ئاشکراکردنی سەرپێچییەکانی بواری دارایی بەبێلایەنی و شەفافییەتەوە.

هاوکات بەرهەم ساڵح ئاماژەی بەوەکرد کە دژایەتیکردنی گەندەڵی ھیچی کەمترنییە لەگرنگی دژایەتیکردنی تیرۆر، چونکە دوو رووی یەک دراون.

س.هـ