یاریزانە تووشبووەكانی یۆڤانتۆس بەكۆرۆنا هیچ كێشەیەكیان نییە

وەرزش

02/06/2020‌ 135 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوە هەواڵییەكان ئاشكرایانكرد، ئەو یاریزانانەی یانەی یۆڤانتۆس، كە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، هیچ كێشەیەكی جەستەییان نییە.

رۆژنامەی تۆتۆ سپۆرت بڵاویكردەوە، كە پشكینینی جەستەیی بۆ یاریزانەكانی یۆڤانتۆس كراوەو دەركەوتووە، یاریزانە تووشبووەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا هیچ كێشەیەكیان نەبووە.

ئەو یاریزانانەی یۆڤانتۆس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون بریتی بوونم لو دانێلی رۆگانی، بلیز ماتویدی، پاولۆ دیبالا، كە دوای ماوەیەك لەتووشبوون بەبێ‌ كێشە چاكبوونەوەو نەخۆشییەكەیان پەڕاند.

رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، كە بە بەردەوامی یاریزانانی یانەی یۆڤانتۆس لەژێر چاودێریدان‌و پشكنینی پزیشكیان بۆ دەكرێت.

هـ ـ ح