مانچستەر یونایتید گرێبەستی ئیگالۆ درێژ دەكاتەوە

وەرزش

02/06/2020‌ 129 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی مانچستەر یونایتید لەگەڵ یانەی شەنگەهای گرینلاند شینخوای چینی رێككەوتن بەدرێژكردنەوەی گرێبەستی یاریزان ئۆدیون ئیگالۆی نێجیری.

گرێبەستی ئەو یاریزانە، كە بەشێوەی خواستن بۆ یانەی مانچستەر یونایتید یاری دەكات، تا 31 یەنایری 2021 درێژكراوەتەوە، كە لەكۆتایی ئەم مانگە كۆتایی دەهات.

ئەو یاریزانە تەمەنی 30 ساڵەو لەیارییەكان ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات، بۆیە یانەی مانچستەر یونایتید دەیەوێت لەیانەكەی بمێنێتەوە.

ئیگالۆ چوار گۆڵی بۆ یانەی مانچستەر یونایتید كردووەو دەیەوێت لەیارییەكانی داهاتوو سوودی لێوەربگرێت.

هـ ـ ح