وڵاتە ئاسیاییەكان بۆچی كەمتر تووشی كۆرۆنا دەبن

تەندروستی

02/06/2020‌ 762 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كانتارۆ ئیواتای ژاپۆنی، كە پسپۆڕی لە بواری پەتا و نەخۆشییەكاندا هەیە، هۆكارەكانی نزمی ڕێژەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتەكانی ئاسیا ئاشكرادەكات.

زانا ژاپۆنییەكە، كە پێشتر ڕاوێژكاری زانستی دەسەڵاتدارانی وڵاتەكەی بووە، وتی: تایبەتمەندییە بۆماوەییەكان و زاڵبوون بەسەر چەندین پەتا و نەخۆشی دیكە، وایكردووە سیستەمی بەرگری لەشی ئاسیاییەكان بەهێزبێت و بە ئاسانی دوچاری ڤایرۆسی كۆرۆنا نەبن.

لە درێژەی وتەكانیدا، پسپۆڕەكە باسی لە گرنگی ڤاكسینی سیل كردووە، كە ڕۆڵێكی گرنگی لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنادا هەیە و لە وڵاتە ئاسیاییەكاندا لە تەمەنێكی منداڵیدا بۆ زۆرێك لەهاووڵاتییان بەكارهێنراوە.

لە لێدوانەكانیدا بۆ كەناڵی RBC ئیواتا وتیشی: هاووڵاتییە ئاسیاییەكان كەمتر قەڵەو دەبن و تووشی جەڵتەی خوێن و بەرزی فشاری خوێن دەبن لەبەر ئەوە كەمتر دەبن بە هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا، هەروەها ئاماژەی بەوە كرد ئەم خاڵانە تەنیا ئەگەرن و بەڵگەی زانستییان لەسەر نییە.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ