ئامێرێك پارە لەڤایرۆس پاك دەكاتەوە

تەندروستی

02/06/2020‌ 277 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پەیمانگای گالیلیۆ گالیلی ئامێرێكی نوێیان بەرهەمهێناوە، كە دەتوانێت ڤایرۆسی كۆرۆنا لەناو ببات كاتێك لەڕێگەی ئاڵوگۆڕی پارەوە دەگوازرێتەوە.

توێژینەوەكانی پێشوو ئەوەیان ئاشكرا كردووە، كە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەتوانێت بۆ ماوەیەكی زۆر لەسەر ڕووی شتەكان بمێنێتەوە، یەكێك لەو شتانە بە دڵنیاییەوە پارە و دراوەكانە.

پارە و دراو، یەكێكن لە هەرە هۆكارە بەربڵاوەكانی گواستنەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی تر، ئامێرە نوێیەكە دەتوانێت مەترسی گواستنەوەی ڤایرۆسەكە لەڕێگەی پارەوە نەهێڵێت.

پارەكە دەخرێتە سەر بزوێنەری ئامێرەكە، پاشان دەچێتە ناو ئامێرەكەوە و لەڕێگەی گڵۆپەكانییەوە هەموو هۆكارەكانی نەخۆشی و ڤایرۆس لەناو دەچێت.

پاش تێپەڕبوونی سێ چركە، پارە و دراوەكە بە تەواوی لەهەموو ڤایرۆس و پیسییەك پاك دەبێتەوە.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ