سەردانی چاوەڕواننەكراوی مستەفا كازمی بۆ كەركوك

کوردستان

02/06/2020‌ 1380 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق بەسەردانێكی چاوەڕواننەكراو چووە شاری كەركوك‌و بڕیارە چەند كۆبوونەوەیەك بكات.

مستەفا كازمی بەیانی ئەمڕۆ سێ‌ شەممە سەردانی شاری كەركوكی كرد، كە سەردانەكەی بەفڕۆكەیەكی سەربازی ئەنجامدا.

بەپێی سەرچاوەكان هۆكاری سەردانەكەش بۆ دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی "پاڵەوانەكانی عێراق"ە دژ بە چەكدارانی داعش.

هەر بەپێی سەرچاوەكان كازمی دەیەوێت خۆی سەرپەرشتی ئۆپەراسیۆنەكە بكات‌و لەنزیكیشەوە ئاگای لەدۆخی ئۆپەراسیۆنەكە بێت.

بۆ ئەو مەبەستەش كازنی چەند كۆبوونەوەیەك لەگەڵ فەرماندە سەربازییەكانی كەركوك بكات‌و رێنماییان بكات بۆ سەرخستنی ئۆپەراسیۆنەكە، كە چەند رۆژێكە دەستی پێكراوەو بڕیارە بەردەوامیش بێت.

هـ ـ ح