هەڤاڵ ئەبوبەكر: نە لەئێستا و نە لەئایندەدا داوای درێژكردنەوەی قەدەغەی تەواوی هاتوچۆ ناكەین

کوردستان

02/06/2020‌ 803 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی دەڵێت: نە لە ئێستا نە لە ئایندە داوای درێژكردنەوەی قەدەغەی هاتوچۆ لە دوای 6/6 ناكەین، چونكە ئەم دۆخە بە قەدەغەی هاتوچۆ كۆنتڕۆڵ ناكرێت.

هەڤاڵ ئەبوبەكر دەشڵێت: ئەم دۆخە بە گرتنەبەری ڕێوشوێن لەلایەن دامودەزگا دەوڵەتییەكانەوە، هەروەها هەموو لایەك هاوكارمان بن بۆ هۆشیاری تەندروستی تا ئاستی خۆپارێزی خەڵك بەهێزبێت تێدەپەڕێنرێت نەك بە قەدەغەی هاتوچۆ.

قسەكانی پارێزگاری سلێمانی لەمیانی گفتوگۆیەكی بووە لەگەڵ دەنگی ئەمریكاو ئەوەش دەڵێت: بەهیچ جۆرێك ڕەوایەتی نادەین بەوەی كە ململانێ و هیچ ئەجێندایەكی سیاسی تێكەڵ بەم بارودۆخە تەندروستییە بكرێت، بەڵام ئەوەی حاڵەتێكی گەشە و گرەنتی تێپەڕاندنی ئەم دۆخەیە جدیەتی هاووڵاتییانە لە دۆخەكەوە تێگەیشتنی تەواویانە لە ڕاستەقینەیەی ئەم پەتایە كە بڵاوبووەتەوە، پابەندبوونی پێویستییانە بەڕێنماییە تەندروستیەكانەوە.

هەروەها دەڵێت: تا ئێستا نە بەڕەسمی و نە بە ناڕەسمی سەركەوتنمان بەسەر كۆرۆنا-دا لەسلێمانی ڕانەگەیاندووە.

ئەمە لەكاتێكدایە، لەرۆژی یەكی ئەم مانگە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان قەدەغەی هاتووچۆی تەواوی لەناو شارەكانی هەرێم راگەیاندووەو ئەوەش كاردانەوەی دروست كردووە.

هـ ـ ح