نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان زیاتر بەرز دەبێتەوە

ئابوری

02/06/2020‌ 1646 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەی زیاتری لەبازاڕەكانی جیهان تۆماركرد، ئەوەش بەكاریگەری كۆبوونەوەی چاوەڕوانكراوی وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت "ئۆپیك +".

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوت 36 سەنت بەرێژەی لەسەدا 0.94 بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 38.68 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، 26 سەنت بەرێژەی سەدا 0.73 بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 35.70 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

بڕیارە بەم نزیكانە كۆبوونەوەی وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت كۆبوونەوە بكەن‌و كۆبوونەوەكەش بۆ پابەندییە بەكەمكردنەوەی بەرهەمی نەوتی.

هـ ـ ح