شارپرێس:
ئه‌ندامانی ڕێكخراوی ئۆپیك نزیكن له‌وه‌ی ڕێككه‌وتن بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وامی بده‌ن به كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕۆژانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت.
ڕۆژنامه‌ی وۆڵ‌ستریت جۆرناڵ-ی ئه‌مریكی ئاشكرایكرد، سعودییه و ڕوسیا و وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌ندام له ئۆپیك، نزیكن له‌وه‌ی ڕێككه‌وتنێكی نوێ بكه‌ن بۆ هێشتنه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنی پێشوو له‌باره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی ڕۆژانه به‌ڕێژه‌ی 9.7 ملیۆن به‌رمیل تا مانگی سێپته‌مبه‌ر، ئه‌گه‌ر بێتوو ئه‌و ڕێككه‌وتنه له‌كۆبوونه‌وه‌ی 9ی ئه‌م مانگه‌ی ڕێكخراوی ئۆپیك سه‌ربگرێت، ئه‌وا نرخی نه‌وت به‌رزتر ده‌بێته‌وه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ڕۆژنامه ئه‌مریكییه‌كه، مۆسكۆ و ڕیاز ڕێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان بكه‌ن، له‌پێناو به‌رده‌وامیدان به‌و ڕێككه‌وتنه‌ی ئه‌نجامدراوه.
به‌هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و به‌رزبوونه‌وه‌ی خواست له‌سه‌ری، ئێستا یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت نرخه‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته 38.68 دۆلار.
ڕ . ج