شارپرێس:
میدیاكانی روسیا بڵاویانكردەوە، عێراق و روسیا له‌سه‌ر ده‌رمانێكی رووسی بۆ چاره‌سه‌ركردنی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و چۆنییه‌تی سوودوه‌رگرتنی عێراق له‌و ده‌رمانه رێكه‌وتوون.
عه‌بدولڕه‌حمان حامد ئه‌لحوسه‌ینی باڵیۆزی عێراق له مۆسكۆ بە "روسیا الیوم" ی وتووە، په‌یوه‌ندی به نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رووسیاوه كردووه و له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته گه‌یشتوونه‌ته رێكه‌وتن.
ئاماژەی بەوەشداوە، ده‌سه‌ڵاتدارانی رووسیا ده‌ره‌نجامه ئه‌رێنییه‌كانی ده‌رمانی "ئه‌ڤیفاڤیر" ییان خسته روو كه به رێژه‌ی له 90%ی بۆ چاره‌سه‌ركردنی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا پشتڕاست كراوه‌ته‌وه.
هاوكات ئاژانسە روسییەكە باسی لەوەشكردووە، ده‌رمانەكە یه‌كه‌م چاره‌سه‌ری رووسییه بۆ تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و پێشتر له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رووسیاوه په‌سه‌ند كراوه.
ئاشكراشیكردووە، پێشبینی ده‌كرێت له 11ی ئه‌م مانگه یه‌كه‌م كاروانی ئه‌و ده‌رمانه بگاته نه‌خۆشخانه‌كانی رووسیا و عێراق.
جەختی لەوەشكردووەتەوە، عێراق له رێگه‌ی ئه‌و هه‌نگاوه‌وه هه‌وڵ ده‌دات ببێته یه‌كه‌م وڵاتی عه‌ره‌بی كه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا سوود له ده‌رمانه رووسییه‌كه وه‌ربگرێت.